بەھای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١.٥٠٠ دینارە
کوردسات نیوز
بانکی ناوەندی عێراق خستنەرووی دۆلاری بۆ ڕۆژی دووشەممە و سێشەمەی ئەم ھەفتەیە ڕاگەیاند
بانکی ناوەندی عێراق بۆ ڕۆژی دووشەممە ١٣٥ ملیۆن دۆلار دەخاتەڕوو کە ٥٩ ملیۆن دۆلاری بە کاش و ٧٦ ی بە حەواڵە دەبێت.
ھەروەھا بانکی ناوەندی عێراق بۆ ڕۆژی سێشەممە ١٠٤ ملیۆن دۆلار دەخاتەڕوو کە ٤٦ ملیۆن دۆلاری بەکاش و ٥٨ بە حەواڵە دەبێت .
لەئێستادا بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥١.٥٠٠ دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوە دەکرێت.
|