جارێکی تر کۆرۆنا خوێندن دەکاتەوە بە ئۆنلاین لە شەنگەھای چین

18/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکی تر لە وڵاتی چین، دەسەڵاتدارانی شاری شەنگەھایی بریاریاندا خوێندن لە زۆرینەی خوێندنگاکاندا بکەن بە ئۆنلاین.

ڤایرۆسی کۆرۆنا بە نیاز نیە وا زوو واز لەوڵاتی چین بھێنێت، ھەر لەگەڵ سەرھەڵدانی جارێکی تری لە ھەر شوێنێکی ئەو وڵاتە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە زۆر بەخێرایی رێکاری قورس دەگرنە بەر چونکە تا ئێستا زۆرترین قوربانیان داوە بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە. ئەمجارەش شاری شەنگەھایی گەورە شاری وڵاتی چین بریاریداوە خوێندن لە زۆرینەی خوێندنگەکان بکرێنە ئۆنلاین و لە رۆژی ٢ شەممەشەوە سەرجەم باخچە و دایەنگە و خەڵوەتگەکان دابخرێن.

لەماوەی ئەمساڵدا چەندین جار کۆرۆنا لە چین سەریھەڵداوەتەوە کە لە مانگی نیساندا گەیشتە لوتکە و رێژەی توشبوان زۆربوو، بەڵام وا دیارە ئەمجارە رێژەکە زۆر لەوە زیاتر دەبێت بۆیە دەسەڵاتداران دەستیانکردوە بریاریاندا سەرجەم رێکارەکانی خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە دەستپێبکاتەوە.