قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆز و کونسوڵی بەریتانیا کۆبووەوە

23/06/2021
قوباد تاڵەبانی کونسوڵی گشتی بەریتانیا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ باڵیۆز و کۆنسوڵی بەریتانیا ، کۆبۆوەو بەپێویستیان زانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی .

لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە ماڵئاواییکردن لە "ستیفن ھیکی" باڵیۆز و "جیمس تورنتن" کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان ، گفتوگۆ  کرا لەبارەی ھەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی عێراق لە تشرینی یەکەمی داھاتوو، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئامادەکاری باش بکرێت بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن ببێتە ھۆی سەقامگیری سیاسی و لە سایەیدا حکومەتێک دروست بکرێت کە جێگای متمانەی ھەموولا بێت .

ھەر لەو کۆبونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی باڵیۆز و کۆنسولی بەریتانی کرد  لە ھاوکاریکردنی ھەمەجۆری ھەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکردن لە رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازیدا ، وەفدەکەی بەریتانیاش پشتیوانی خۆیان بۆ یەکڕیزی ھێزە کوردستانییەکان دووپات کردەوە و پابەندیی وڵاتەکەیان خستەڕوو بە پشتیوانیکردن و ھاوکاری زیاتری ھەرێمی کوردستان.