دەستەی گەشت و گوزاری: ھەوڵی گەڕانەوەی زەوییە گەشتیارییەکان دەدەین

23/06/2021
دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم کار بۆ گێرانەوەی ئەو زەوییە گەشتیارییانە دەکات کەلە چەند ناوچەیەک زیادەڕەوی کراوەتە سەریان تاکو بتوانێت وەک شوێنی گەشتیاری بەکاریانبھێنێت.

ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم لە لێدوانێکدا بۆ (کوردسات نیوز) رایگەیاند، لە رابردوو ژمارەیەک زەوی و زاری گەشتیاری بۆ مەبەستی دیکە زیادەڕەوی کراوەتە سەرو بەکارھێنراوە، بۆ ئەوەش لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ دەکەین و سەرجەم ئەو زەویانەی لە ماستەر پلاندا تایبەتن بە گەشت و گوزار ھەوڵی وەرگرتنەوەی دەدەین.


باسی لەوەشکرد، لەکاتی دروستکردنی ھەندێک لە بەنداوەکانیش زیادەڕەوی کراوەتە سەر ئەو زەوییە گەشتیارییانەو بۆ ئەوەش دەبێت لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی شارەوانی ھەوڵی چارەسەرکردنی بدات.