جارێکی دیکە نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە

15/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٨٢ دۆلار بەرزبووەوە و نرخی نەوتی تەکساسیش بۆ ٧٧ دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ لە بازاڕی وزەی جیھان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەیەکی کەم رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٧١ سەنت، بەڵام نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس چوار سەنت دابەیزینی تۆمارکرد و گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٢٤ سەنت. 

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتیش پێشبینیکردووە، ساڵی ٢٠٢٣ داواکاری لەسەر نەوت بەبڕی یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات. داتاکانیش ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە گواستنەوەی نەوت لە چینەوە رووی لە بوژانەوە کردووە.