ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجە دەکات

23/06/2021
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوەو گفتوگۆ درێژە بە گفتوگۆکانی لەبارەی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەدات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بابەتی یەکەمی کۆبوونەوەکە بەردەوامیدانە بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.دواتریش پوختەی کۆبوونەوەکانی وەزیرەکانی (دارایی و ئابوری، کاروباری پێشمەرگە، کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان) و سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی. دەخرێتە روو.


لە کۆتایشدا ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە ھەرێمی کوردستان - عێراق) کە لە (١٩٧) ماددە پێکھاتووە دەخرێتەروو.