بەمنزیکانە عێراق ٢٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێم دەکات

23/06/2021
مووچە رەوانەی ھەرێمی کوردستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچە رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان، بریاری ئەنجومەنی وەزیرانە و وەک سولفەیەکە بۆ پێدانی مووچە دەبێت، وتیشی، ناردنی ئەو بڕە پارەیە  کارە تەکنیکییەکانی ماوەو بەمزوانە رەوانە دەکرێت.


ھەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بریاریدا مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات و شەش مانگی ئەمساڵی بەسەریەکەوە رەوانە دەکرێت.