نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٧٨ دۆلاری تێپەڕاند

13/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی زیاتر لە ١% بەرزبووەوە و ٧٨ دۆلاری تێپەڕاند.

بە پێی داتا جیھانییەکان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ١.٠٦% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٨٢ سەنت ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بەڕێژەی ١.٠١% رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بە ٧٣ دۆلار و ٨٩ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا. 

داخستنی ھێڵی بۆری "کی ستۆن" کە رۆژانە نزیکەی ٦٢٠ ھەزار بەرمیل نەوت رەوانەی ئەمریکا دەکات، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کرووە، بە تایبەت کە ئەمریکا گەورەترین بەکاربەری نەوتی خاوە لە جیھاندا. 

ھاوکات کەمکردنەوەی کۆت و بەندەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی چینیش کاریگەری ھەبووە.