لە ئێران رێگە بە دامەزراندنی کورتەباڵاکان لە دامەزراوە حکومییەکاندا نادرێت

12/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە رۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران نزیکەی ١٥ ھەزار کورتەباڵا ھەن و بەشێکیان خوێندنیان تەواو کردوە و بەشێکی تریش خوێندکارن، بەڵام نیگەرانن و دەڵێن، تائێستا لە ئێران رێگە بە دامەزراندنی کورتەباڵاکان نادرێت لە دامەزراوە حکومییەکان لە دوای تەواوکردنی خوێندن ​