کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق: ژمارەی کاندیدە کشاوەکان دەگاتە ١٠٠ کەس

23/06/2021
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق پێشبینی دەکات ژمارەی کاندیدە کشاوەکان بگاتە ١٠٠ کەس.

"حەسەن سەلمان" بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنەکە دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر داواکاری ھەیە بۆ کاندید بوون بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، تا ئێستاش ژمارەی تەواوی ئەو کاندیدانە دیاری نەکراوە کە کشاونەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ژمارەی کاندیدە کشاوەکان بگاتە ١٠٠ کەس.
دەشڵێت، بڕیاری کشانەوەکان دەبێت بە رەزامەندی کاندیدەکە و حزبەکەی بێت، ئەگەر سەر بە حزب و ھاوپەیمانی بێت و کاندیدێکی سەربەخۆ نەبێت. 
بە وتەی "حەسەن سەلمان"، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھیچ پەیوەندییەکی بە ھۆکاری کشانەوەی کاندیدەکان نییە، جا بە بڕیارێکی تاکە کەسی بێت یاخود لە ژێر فشاردا بوبێت، تەنھا ئەوەیان لەسەر رەزامەندی لەسەر کشانەوە بدەن.