پرۆژەی ھاندانی کتێب خوێندنەوە لەقەزای شارەزوور بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
بەئامانجی زیاتر ئاشتکردنەوەی چین وتوێژە جیاوازەکانی کۆمەڵ لەگەڵ خوێندنەوەی کتێب و بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی سلێمانی پرۆژەی ھاندانی خوێندنەوەی کتێب لە قەزای شارەزوور بەڕێوەدەبات.
پرۆژەی ھاندانی خوێندنەوەی کتێب بەسەرپەرشتی وەزیری رۆشنبیری حکومەتی ھەرێم بەڕێوەدەچێت و پرۆژەیەکی درێژخایەنە لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی سلێمانی ڕێکدەخرێت لەدەرەوەی شارەکانیش بەشی کتێبخانەکانی دەرەوەی شار سەرپەرشتی پرۆژەکەدەکات.
|