پوتن: رۆژئاوا ئۆکراینی کردووەتە سوتەمەنی بەرەنگاربوونەوەی روسیا
کوردسات نیوز
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا دەڵێت، رۆژئاوا ئۆکراینی کردۆتە سوتەمەنی بەرەنگاربوونەوەی روسیا، ھۆشداریشی دا لە زیادبوونی ململانێکان لە جیھاندا.
پوتن لە وتەیەکدا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی سەربەخۆ و شەنگەھای لە مۆسکۆ رایگەیاند، رۆژئاوا ئۆکراینی کردووەتە کۆلۆنیال و ھانی تیرۆر لە دۆنباس دەدات.
رونیشیکردەوە، رۆژئاوا بە ھەر میکانیزمێک بێت ھەوڵی پاراستنی ھەژموونی خۆی دەدات ، بۆ ئەوەش پشتی بەستوە بە زیادکردنی پشێوییەکان و تێکدانی رەوشی نێودەوڵەتی.
پوتن جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی کارکردنی پێکەوەیی لەسەر سیستمێکی نەرمتر بۆ ئاسایش و ھاوکاری کەبگونجێت لەگەڵ ئاڵنگارییەکانی ئێستا.
|