کەشناسیی عێراق: ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو لە ھەرێم باران دەبارێت

09/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە و یەکشەممە ئاسمانی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە، بەڵام لە رۆژی دووشەممەوە نمە باران لە ناوچەکانی ھەرێم دەستپێدەکات و دواتر دەگۆڕیت بۆ بارانی مامناوەند.

راشیگەیاند، بۆ رۆژی سێشەممەش پێشبینی بارانبارین لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و دابەزینی پلەکانی گەرماش دەکەن.