بەرھەمێنانی نەوت لە میسان گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار بەرمیلی ڕۆژانە
کوردسات نیوز
بەرھەمھێنانی نەوت لە کیڵەگەکانی پارێزگای میسان زیادیکردووە و رۆژانە گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت.
کۆمپانیای نەوتی پارێزگای میسان رایگەیاند، لەکاتی بەرھەمێنانی نەوت لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بڕێکی زۆر غاز بەفیڕۆ دەچێت و ھیچ سوودێکی لێوەرناگیرێت، بەڵام وەک کۆمپانیای نەوتی پارێزگای میسان بەرنامە و پلانێکی تایبەتیان ئامادەکردووە بە مەبەستی بەکارھێنانەوەی ئەو غازە بۆ بەرھەمێنانی وزە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە دوای گۆڕانکاری و بەرەوپێشبردن و نۆژەنکردنەوەی سەرجەم بیری نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای میسان، لەئێستادا بەرھەمھێنانی نەوتیان گەیاندووەتە زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
|