لە ھەولێر ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت و گاز کوژرا

09/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ھەولێر ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت و گاز کوژرا و پۆلیسیش دەڵێت لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە حاڵەتێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کوژراوەکە ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت و گازە بە پلەی موقەدەم بەناوی ئەسعەد رەئوف حەمەد تەمەنی ٤٨ ساڵە و جێگری فەرماندەی فەوجە لە ھێزەکانی پاسەوانی پاڵاوگە نەوتییەکان.

راشیگەیاندوە، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە و ھەوڵەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستیپێکردووە.