سەرۆکی پێشووتری دیوانی وەقفی سونی چوار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

08/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دەستەی دەستپاکی عێراق بەتۆمەتی زیانگەیاندنی بە ئەنقەست بەو دامەزراوەیەی کاری بۆ کردووە، چوار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی پێشووتری دیوانی وەقفی سونی دەرکرد.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی بڵاویکردەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی رومادی تایبەت بە دۆسیەکانی گەندەڵی چوار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی پێشووتری دیوانی وەقفی سونی دەرکرد.

تۆمەتەکانیش پەیوەستن سەرپێچیکردن و زیادەڕەویکردن لە کڕین و بەدەستھێنانی موڵک و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بە جۆرێک تۆمەتبار زیاتر لە ھەزار دۆنم زەوی بە بەھای نزیکەی ١١٠ ملیار دینار کڕیوە.