بەھۆی پێکدادانی خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان لە ناسریە سێ خۆپیشاندەر کوژران

07/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی ئاڵۆزی و پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانی لە شاری ناسریە زیاتر لە ٢٠ خۆپیشاندەر کوژران و بریندار بوون.

فەرماندەیی ھێزە ئەمنییەکانی شاری ناسریە رایگەیاند، لەکاتێکدا خۆپیشاندەران رژابوونە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار، شەڕ و پێکدانان لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان دروستبوو و بەھۆیەوە سێ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٢٠ خۆپیشاندەری تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر بەھۆی ئاڵۆزییەکانەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.

ھاوکات یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان فەرمانیکردووە بە رەوانەکردنی لیژنەیەکی ئەمنی باڵا بۆ ناسریە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەکوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەران.

لای خۆیەوە، شانەی میدیای ئەمنی عێراق رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ فەرمانی لابردنی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکەی دەرکردووە و کەسێکی دیکەی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانکردووە.