کاروان گەزنەیی بە چەند بەڵگەیەک وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەداتەوە
کوردسات نیوز
کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی روونکردنەوەکەی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم دەداتە کە پێشتر رایگەیاندبوو داھاتی حانووتەکانیش دەچنەوە ھەولێر و دەڵێت:-
یەکەم/ ئەگەر قسەکانم ڕاست نین فەرموو لە بری روونکردنەوە با بڕۆینە دادگا و بەیانی سکاڵا تۆمار بکەن.
دووەم/ داھاتی فرۆشگەکان کە تەنھا خوێندنەگاکانی سابیس زیاترە لە ٥٠٠ ملیۆن دینار، لە ھەولێر وەردەگیرێت و گرێبەستەکانی لەوێ دەکرێن.
سێیەم/ داھاتی ئەم شوێنانەی خوارەوە بەشێکیان ناچێتە سەر حسابی خەزێنەکانی سلێمانی:-
- سامانە سروشتییەکان، بەشی کانزاکان
- بەشێکی داھاتی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان، وەکو نشینگە، رەگەزنامە، پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی.
- داھاتی کۆمپانیاکانی گەورە باجدەران.
- بەشێک لە داھاتەکانی وەزارەتی ئەوقاف، وەکو حەج و عەمرە.
- رسووماتی ھاتوچۆ، نوێکردنەوەی مۆڵەتی پێشانگای ئۆتۆمبێل.
- داھاتی پشکنینی ھەززەکان؛
- وەزارەتی پەروەردە، وەکو- مۆڵەتی نوێکردنەوەی ساڵانەی خوێندنگە ئەھلییەکان، سزا و پشکنینەکان، سەرجەم داھات دایەنگە ناحکومییەکان.
-"ئەمانە و دەیانی دیکەش کە پێویستیکرد بڵاویدەکەینەوە و لەسەر کۆی ئەمانەش ئامادەم بچمە بەردەمی دادگا.
|