قائیمقامی سەیدسادق: بازگەی گرێزە نۆژەن دەکرێتەوە و رادەستی ئاسایش دەکرێت

06/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای چەند رووداوێکی ھاتوچۆ لەناو بازگەی گرێزە لە نزیک قەزای سەیدسادق، قائیمقامی قەزاکە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی بازگەکە و دانانی ھێمای ھاتووچۆی لەناو بازگەکە دەرکرد.

دیاری رەفیق قائیمقامی قەزای سەیدسادق راگەیاند، بازگەی گرێزە دوای تەواوکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رادەستی ئاسایش دەکرێت.

لە ماوەی رابردوودا دوو رووداوی ھاتوچۆ لەناو بازگەی گرێزە لە نزیک قەزای سەیدسادق روویاندا و بەھۆیانەوە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.