نزیکەی ٦٠ ملیار دۆلار داھاتی کۆمپانیاکانی فرۆشتنی ڤاکسین بووە

22/06/2021
فایزەر و مۆدێرنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

داھاتی کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا لە فرۆشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ٥٠ ملیار دۆلاربووە .

پێشبینی دەکریًت داھاتی کۆمپانیاکانی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ساڵی ئایندە ٧٠ ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت , ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە کۆبوونەوەی گروپی جی حەوت دا بەڵێنیان بە جیھان دا ڤاکسینی تەواو بۆ دانیشتوانی جیھان دابین بکەن.

داھاتی کۆمپانیاکانی فایزەر و مۆدێرنا بۆ ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ٥٠ ملیار دۆلار بووە ،ئەمەش  بەھۆی وەرگرتنی ٣٠ دۆلار بۆ دووژەمە ڤاکسین لە ھەر ھاوڵاتیەکی ئەمریکی و  ئەوروپە لەلایەن ئەو دوو کۆمپانیایەوە.
زیادبوونی داھاتی ھەردوو کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا بۆ ٥٠ ملیار دۆلار لە کاتێکدایە ھاوتاکانی لە ئەسترا زینیکا داھاتەکەی ٥ ملیار و, ساینۆڤاک چینی و سپۆتینکی ڕووسی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار داھاتیان ھەبووە .