چوار مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تورکیا لە ناحیەی زێلکان کرا

03/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

چوار مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تورکیا لە ناحیەی زێلکان کرا

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، چوار مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تورکیا لە سنوری ناحیەی زێلکان کرا، موشەکەکان لە گەڕەکی سەماح لەلای چەپی شاری موسڵ ئاڕاستە کراون، بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک گوندێک کەتەوەتە خوارەوە.

وتیشی، بەو ھۆیەشەوە کارەبای سەربازگەکە کوژراوەتەوە، بەڵام بەھۆی بوونی تەمێکی زۆر و رەوشی کەشوھەوای ناوچەکە تا ئێستا زیانی بۆردومانەکە نەزانراوە.