بەھۆی تەقینەوەی تۆپێکی تورکیا لە تەل تەمر چوار منداڵ بریندار بوون

03/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی تەقینەوەی تۆپێکی سوپای تورکیا لە گوندێکی تەل تەمر چوار منداڵ بریندار بوون، ئەمڕۆش تورکیا زیاتر لە ٨٠ گوندی لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا بۆردومانکردووە.

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە رایگەیاند، تورکیا لە رۆژی ١٣یەمینی ھێرشە ئاسمانییەکانی لە ناوچەکانی باکووری رۆژھەڵاتی سوریا، نزیکەی ٨٣ گوند و زەویوزاری بە چەکی قورس و درۆن و تانک کردووەتە ئامانج.

ھاوکات ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، لە گوندێکی باکووری رۆژھەڵاتی ناحیەی تەل تەمر سەر پارێزگای حەسەکە، تۆپێکی سوپای تورکیا کە پێشتر لە گوندەکە کەوتووەتە خوارەوە، تەقیووەتەوە و بەھۆیەوە چوار منداڵ بریندار بوون.
تورکیا لە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگەوە ھێرشی ئاسمانی لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و رۆژانە بە درۆن و چەکی قوورس گوندەکانی کۆبانێ و حەسەکە و مەبنج بۆردومان دەکات.