قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات و دەڵێت، قۆناغی ئایندە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەرفەتێک بێت بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و مامەڵەیەکی بنیاتنراو بۆ ئەو مەبەستەش ھەمیشە پشتیوانیانە.
"قوباد تاڵەبانی" سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستی تایبەت پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرباری دەربڕینی خۆشەویستی و پیرۆزبایی بۆ خاوەن پێداویستیەکانی جیھان و عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھیواخوازە ئەو رۆژە رۆژە تەنیا بۆنەیەک نەبێت بۆ قسەکردن و بەڵێنێک کەبەدی نەیەت، بەڵکو ببێتە سەرەتای گۆڕانکارییەک بەرەو دانپێدانانی راستەقینە بەمافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا.
ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، قۆناغی ئایندە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەرفەتێک بێت بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و مامەڵەیەکی بنیاتنراو لەسەر رێز و ھەڵسەنگاندنی کارو گرنگیدان بە توانا و لێھاتووییان، سەرباری ھەوڵدان بۆ رەخساندنی زەمینەی زیاتری چوونەوە نێو کۆمەڵ و پێکھێنانی خێزان و دۆزینەوەی ھەلی کار.
|