لە فڕۆکەخانەی بەغداد ڕێگە بە ڕاکان جبوری نادرێت گەشتی دەرەوە بکات

22/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ڕێگە بە ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک نادرێت گەشت بۆ تورکیا بکات، لە فڕۆکەخانە بە ڕاکان جبوری وتراوە لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و گەشتی دەرەوەی لێ قەدەغە کراوە.

بە پێی زانیارییەکان، ڕاکان جبوری بە نیاز بووە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادەوە سەردانی تورکیا بکات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی فڕۆکەخانەوەکە ڕێگەی گەشتکردنی پێنەدراوە، بەو پێیەی لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.


لە ماوەی ڕابردووشدا گەشتی دەرەوە لە چەند بەرپرسێکی کەرکوک قەدەغەکراوە کە بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و ئیداری لە دادگا سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە. ھەروەھا ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک زیاتر لە ٢٥ سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵی دارایی و ئیدارەی.