ئەمریکا ٥٥ ملیۆن دۆز ڤاکسین دەبەخشێتە وڵاتانی جیھان

22/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا ٥٥ ملیۆن دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنا دەبەخشێتە وڵاتانی جیھان، لەو بڕەش ١٤ ملیۆنی بۆ عێراق و کەرتی غەززە دەبێت.

کۆشکی سپیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، پلانیان ھەیە لە مانگەدا ٥٥ ملیۆن دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنا، ببەخشنە وڵاتانی جیھان، ھەفتەی ڕابردووش ٥٠٠ ملیۆن دۆزیان لە ڤاکسینی فایزەر کڕیووە، بۆ بەخشینی بە وڵاتانی ھەژار لە ئەمساڵ و ساڵی داھاتوودا.


ڕاشیگەیاند، لەو ٥٥ ملیۆن دۆزەی ڤاکسینی کۆرۆنا، لە پێشینە بۆ چەند وڵاتێکە، لەوانەش عێراق و کەرتی غەززە، کە بڕی ١٤ ملیۆن دۆزی ڤاکسینەکەیان پێدەگات.


ناردنی ئەو ڤاکسینە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کۆڤاکسە، بۆ ناردنی ڤاکسین بۆ وڵاتانی ھەژار و کەمدەرامەت.