سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران کۆبوونەوە

30/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران رایگەیاند، عێراق و ئێران دوو دەوڵەتی کاریگەری ناوچەکەن و ھەماھەنگی نێوانیان دەبێتە مایەی سەقامگیری ھەرێمی و گەشەکردنی ئابوری.

قالیباف لە تاران لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لە دیدارێکدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پەیوەندیی دووقۆڵی نێوان ھەردوو وڵات لەسەر ئاستی ئابووری و ئاسایش و رۆشنبیری. 

سودانی رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ تاران رەنگدانەوەی قوڵی و تۆکمەیی پەیوەندییەکانی ھەردوو گەلە و ھەماھەنگی دەسەڵاتی یاسادانانی ھەردوو وڵاتیش ھەماھەنگی و پەیوەندییەکان تۆکمەتر دەکات.

لای خۆشییەوە، محەمەد باقر قالیباف پشتیوانی حکومەت و گەلی ئێرانی بۆ  ئاسایشی عێراق دووپاتکردەوە و رایگەیاند، عێراق و ئێران دوو دەوڵەتی کاریگەری ناوچەکەن و ھەماھەنگی نێوانیان دەبێتە مایەی سەقامگیری ھەرێمی و گەشەکردنی ئابوری.