پەرلەمان بەردەوام دەبێت لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای کار
کوردسات نیوز
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و درێژە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای کار لە ھەرێمی کوردستان دەدات.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای کار و ھەروەھا پاڵێوراو سۆز عەبدولقادر لە شوێنی شایان کاکەساڵح پەرلەمانتاری دەست لەکارکێشاوە سوێندی یاسایی دەخوات.
رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و پێشنیازە یاساکانی پاراستنی ئاژەڵان و بەرکارکردنی یاسای فیدڕاڵیی ئیمزای ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکانی پەسەندکرد، ھەروەھا پڕۆژە یاساکانی ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف و ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای ھەرێمی پەسەند کرد، ھەروەھا خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای کار کرد و لە کۆی ١٥٤ ماددەی پڕۆژە یاساکە گفتوگۆ لەبارەی ١٠٠ ماددە کرا.
|