دادگای تێھەڵچوونەوەی داقوق موڵکدارێتی ٣٥٠٠ دۆنم زەوی بۆ جوتیارانی کورد گەڕاندەوە

29/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگای تێھەڵچوونەوەی داقوق دوابڕیاری بۆ گەڕانەوەی زەوی جوتیارانی کورد دەرکرد و موڵکدارێتی ٣٥٠٠ دۆنم زەوی بۆ جوتیاران گەڕاندەوە.

"شکار مەردان" پارێزەری کەیسی زەویوزاری کشتوکاڵی لە داقوق و ئەندامی ناوەندی یاسایی یەکێتی رایگەیاند، دوای ئەوەی عەرەبە ھاوردەکان لە دوای ساڵی ٢٠١٧ەوە ھەوڵیانداوە موڵکدارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک داگیربکەن، داوای گەڕانەوەی موڵکدارێتی زەوییەکانی داقوقیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کەرکوک و بەغدا کرد.

وتیشی، بەبەڵگە سەلماندیان زەوییەکان ھی کوردە و دادگای تێھەڵچوونەوەی داقوق دوا بڕیاری لەسەر کەیسەکەدا.

ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی ئەو سکاڵایانەی پێشکەشی دادگاکەیان کردووە، موڵکدارێتی ٣٥٠٠ دۆنم زەوی موقاتەعەی ٤٥ کە زەوی گوندی سنوور لە قەزای داقوق دەگرێتەوە بۆ جوتیارانی ئەو گوندە گەڕێندرایەوە.