بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە ماڵی مام لە بەغداد لە کۆبوونەوەدان
کوردسات نیوز
بە میوانداری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە ماڵی مام لە بەغداد دەستیپێکردو گفتوگۆ لەبارەی پێشھاتە ئەمنییەکان و تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی نوێ دەکرێت.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ، ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ، رەیان کلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون ، موسەنا سامەرائی سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق ، خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم، محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و محسن مەندەلاوی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران .
بە پێی زانیارییەکان سەرکردەکانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی تەواوکردنی بەرنامەی حکومەتی نوێ، پڕکردنەوەی پۆستە وزارییەکان ،یاسای ھەڵبژاردن ، لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن. ھەروەھا مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە سنوری تورکیا و ئێران یەکێکی تر دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.
|