ھاوپەیمانی فەتح: لێکۆڵینەوەکان لە پارە دزراوەکەی عێراق مستەفا کازمیش دەگرێتەوە
کوردسات نیوز
ھاوپەیمانی فەتح دەڵێت رێکارەکانی لێکۆڵینەوە لە پارە دزراوەکەی دەستەی گشتی باجەکان مستەفا کازمیش دەگرێتەوە.
عەلی فەتلاوی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، دۆسێی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوە و دیاریکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دزینی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەکەی دەستەی گشتی باجەکان کە بەدزیی سەدە ناسراوە بەردەوامە و دەسەڵاتی تەواویش دراوەتە لیژنە پێکھێنراوەکان و چاوپۆشی لە ھیچ کەس و لایەنێک ناکرێت کە لەو دۆسێیە تێوەگلابێت.
وتیشی، لەسەر دۆسێی دزیی سەدە لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقیش دەکرێت بەو پێیەی کەسی یەکەمی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بووە و ھەر لێپرسراوێکی حکومەتی پێشووش تۆمەتبار بێت، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
|