ناسر کەنعانی: پێشوازی لە بوونی ھێزەکانی سنورپارێزی عێراق دەکەین لەسەر سنورەکان
کوردسات نیوز
"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشوازی لە بوونی ھێزەکانی سنورپارێزی عێراق دەکەن لە سنورەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان و ھاوکار و پشتیوانیان دەبن.
"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشوازی لە بوونی ھێزەکانی سنورپارێزی عێراق دەکەن لە سنورەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان و ھاوکار و پشتیوانیان دەبن.
"کەنعانی" لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا وتی، پێشتر دوو کۆبوونەوەی ئەمنی لەنێوان ئێران و عێراق کراوە و حکومەتی عێراقیش ئەرکی پاراستنی سنورەکانی لەسەرە، بە تایبەت سنوری نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان.
وتیشی، پێشوازی لە بوونی ھێزەکانی سنورپارێزی عێراق دەکەن لەنێوان سنورەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان و ھاوکار و پشتیوانیان دەبن.
رەخنەشی لە ئەڵمانیا گرت و وتی، ئەوان ھاوکاربوون لە کیمیابارانکردنی کوردەکان و کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا رۆڵیان ھەبووە لە پڕچەککردنی سوپای عێراق بە چەکی کیمیایی، بەڵام ئێستا بوونەتە پشتیوان و داکۆکیکاری مافی کورد، بەڵام راست ناکەن.
|