شەپۆلێکی تری باران بارین ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە

28/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە سبەی ئێوارەوە شەپۆلێکی تری باران بارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت و لەکاتەکانی ئێوارە باران بارین دەستپێدەکات، سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوی ھەرێم بەشێوەی تاوە باران و بروسکە پاشان نمەباران زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، سبەینێ خێرای با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە سەعاتێکدا و  مەودای بینین لە نێوان ٦ بۆ ٨ کیلۆمەتر دەبێت.

بۆ رۆژی چوارشەممەش، باران بارین تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.