بڕیارە سودانی لەبارەی پرسی بۆردوومانەکان بۆ سەر ھەرێم سەردانی ئێران بکات

28/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چەند رۆژی داھاتوودا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ھێرش و بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

بە وتەی سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق، لەسەر بانگھێشتی رەسمی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچەند رۆژی داھاتوودا سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانیشی ھێرش و بۆردومانەکانی ئێرانە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند پرسێکی نێوان ھەردوو وڵات.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیەی حکومەتی عێراق، چاوەڕواندەکریت سودانی ئەمڕۆ یان سبەینێ سەردانەکەی بۆ ئێران ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای سەردانەکەی ئێران بە چەند رۆژێک، سودانی سەردانی سعودیەش دەکات و پرسی نێوەندگیری عێراق لەنێوان ریاز و تاران تاوتوێ دەکات.