کۆمپانیای سۆمۆ: بڕیاری ئۆپیک پڵەس بەرھەمھێنانی نەوتی عێراقی کەمنەکردووەتەوە

27/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمپانیای نەوتی عێراقی "سۆمۆ" رایگەیاند، بڕیاری ئۆپیک پڵەس کاریگەری نەکردووەتە سەر کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت، پێشبینیش دەکەن نرخی نەوت بۆ ساڵی داھاتوو لە نێوان ٨٥ بۆ ٩٥ دۆلاردا بێت.

"سەعدون موحسن" یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە رایگەیاند، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژانە ٤٣ ملیۆن نەوت بەرھەم دەھێنێت و عێراق ١١%ی بەرھەمھێنانی ئەو نەوتە پێکدەھێنێت، بڕیارەکەشی بە کەمکردنەوەی ھەناردەی نەوت، کاریگەری لەسەر ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق دروست نەکردووە. 

وتیشی پێشبینی دەکەن، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ساڵی داھاتوو لە نێوان ٨٥ بۆ ٩٥ دۆلار یاخود کەمتر بێت. 

بڕیارە رۆژانی ٣ و ٤ی مانگی داھاتووش، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس کۆبێتەوە و رەوشی ئێستای بازاڕی نەوت تاوتوێ بکات.