کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

25/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، بەھۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور و ناوەڕاست کە کار دەکاتە سەر ناچەکانی ھەرێم، شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ھەر بەپێی پێشبینییەکان بارانی مامناوەند و  لێزمە بارانی لەناکاو لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی زیاتر دەبێت، ئەو شەپۆلەش تا رۆژی یەک شەممە بەردەوام دەبێت.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستانیش داوا لە ھاووڵاتیان و خاوەن دەزگا و شوێنەکانی نزیک رووبار و چەم و سەرچاوە ئاوییەکان دەکات، ئامادەسازی پێویست وەربگرن و خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان دوور بخەنەوە لەو ناوچانە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوداواش لە بەرگری شارستانی و شارەوانییەکان دەکات لەیەکەم سەعاتەکانی باران بارین و دەسپتێکردنی لافاو  لەوپەڕی ئامادە باشیدابن.