ھێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان چڕدەبنەوە

24/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان چڕدەبنەوە و ئەو وڵاتە ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سنووری حەسەکە و کۆبانێ و مەنبجی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ پێنجەم رۆژ لەسەریەک لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بەردەوامە و ئەمڕۆش تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژمارەیەک گوند و ناوچەی لە سنووری ناحیەی زرگان لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای حەسەکە و سنووری کۆبانێ بۆردومانکردووە، لەناو ئەو شوێنانەی بۆردومانکراون پاڵاوتگەی نەوت و غاز و خاڵی سەربازیی ھەیە، بەڵام ھێشتا زیانی ھێرشەکان نەزاندراون.

ھاوکات ئاژانسی ھاوار بڵاویکردەوە، تورکیا ھێرشە ئاسمانییەکانی لە سنووری مەنبج چڕکردووەتەوە و بەرەبانیی ئەمڕۆ ژمارەیەک گوندی لە سنوورەکانی رۆژئاوای مەنبج بۆردومانکردووە.