ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ شەش پڕۆژەیاسا دەکات

23/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و گرنگترین تەوەریش خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژەیاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق.

بەپێی ئەو کارنامەیەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت کە حەوت تەوەر لە خۆدەگرێت و شەشیان خۆێندنەوەی یەکەمە بۆ شەش پڕۆژەیاسای جیاجیا.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پرۆژەیاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کە ناکۆکییەکی زۆری لایەنەکانی لەسەربوو.