نەبوونی بودجە گرفتی لە بەردەم نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی شەھیدانی پێنجوێن دروستکردووە

23/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"د.سەباح نەسرەدین" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تایبەت بە کێشەکانی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن رایگەیاند، نەخۆشخانەکە گرفت و کێشەی زۆرە، گەورەترین گرفتیش کۆنی بیناکەیەتی، ھەرچەندە ڕەزامەندی نۆژەنکردنەوەی ھەیە، بەڵام بڕیاری خەرجکردنی بڕی پارەی تەرخانکراوی نییە، ئەوەش ھۆکاری نۆژن نەکردنەوەی نەخۆشخانەکەیە. ھاوکات داوایکرد، بەڕێوەبەری بانکی ھەرێم کێشەی نەبوونی بودجە چارەسەر بکات تا بیناکە نۆژەن بکرێتەوە و بخرێتەوە خزمەتی ھاووڵاتیان.