پەرلەمانی ئەوروپا روسیای خستە ناو لیستی وڵاتانی ھاوکار و پشتیوانی تیرۆر

23/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پەرلەمانی ئەوروپا روسیا دەخاتە ناو لیستی وڵاتانی ھاوکار و پشتیوانی تیرۆر و سەرۆکی ئۆکراینیش پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات.

پەرلەمانی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکیدا تایبەت بە ھەڵسەنگاندنی ھێرش و بۆردومانەکانی روسیا بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی ئۆکراین، بە زۆرینەی دەنگ بڕیارێکی لە دژی روسیا پەسەندکرد و خستییە ناو لیستی وڵاتانی ھاوکار و پشتیوانی تیرۆر.

"ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراینیش رایگەیاند، پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارە راستەکەی داوە، چونکە ئەو ھێرش و بۆردومانانەی روسیا بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی ئەنجامی دەدات و شوێنی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری و مەدەنی لە ناوەندە سەربازییەکان جیاناکاکەتەوە، ئەوەش جگە لە کردەوەی تیرۆریستی ھیچی تر نییە.