دەستەی دەستپاکی عێراق: لە مانگی رابردوودا ٢٧ تۆمەتباری گەندەڵی دەستگیرکراون
کوردسات نیوز
تەنھا لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٢٠ لێکۆڵینەوە لە دۆسێکانی گەندەڵی لە عێراق کراوە و نزیکەی ٣٠ تۆمەتباریش دەستگیرکراون.
دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تیمەکانی دەستەکەیان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ دۆسێکانی گەندەڵی و تەنھا لە مانگی رابردوودا لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق ١٢٥ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان لەسەرجەم ئەو دۆسێیانەی گەندەڵی کردووە کە مۆڵەتی دادوەریان بۆ وەرگیراوە.
راشیگەیاندووە، ھەر لەمانگی رابردوودا دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست لە سەر تۆمەتباران و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، ٢٧ تۆمەتباری دۆسێی گەندەڵی لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەستگیرکراون.
|