لە بەشێک لە چێشتخانەکانی ھەولێر پسوڵەی پارە و خواردن بە زمانی تورکییە

23/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە بەشێک لە چێشتخانەکانی ھەولێر پسوڵەی پارە و خواردن بە زمانی تورکییە و قائیمقامی ھەولێریش دەڵێت بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن و دەبێت زمانی کوردی بەکاربھێنرێت، پارێزەرێکیش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئەو کارە جۆرێکە لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ھەولێر کە بە بەرنامەش کاری بۆ دەکرێت.