دادگای فیدراڵی عێراق یاسای خانەنشینی بەرکاری لە ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشاندەوە

23/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگای فیدراڵی یاسای خانەنشینی بەرکاری لە ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشاندەوە و حکومەتی ھەرێمی پابەندکرد بە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کە بەپێی یاساکە کەمترین موچەی خانەنشینان ٥٠٠ ھەزار دینارە.

بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسێی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ دوای سێ دانیشتن دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاریدا بە نادەستووریبوونی کارکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦ی خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق، کە لە ساڵی ٢٠١٤وە ھەڵوەشاوەتەوە، بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر کاری پێدەکات.

بە وتەی بەشدار حەسەن، بەشێکی تری بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی تایبەتە بە پابەندکردنی حکومەتی ھەرێم، بە کارکردن بە یاسای ژمارە نۆی ساڵی ٢٠١٤ی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق، کە ئەو یاسایە خزمەت بە خانەنشینانی ھەرێم دەکات.