فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسداران: ھێرشە مووشەکییەکانمان بۆ سەر ھەرێم بەردەوام دەبن

23/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسداران دەڵێت، ھێرشەکان بۆ سەر بنکە و بارەگای حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ھەڕەشەکانیان کۆتایی دێت و لە چەکدادەماڵرێن.

محەمەد پاکبور فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسداران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە بەردەوامی ھێرشەکان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفرۆکەوان کە لە چەند رۆژی رابردوودا سوپای پاسداران ئەنجامیداوە، قۆناغێکی تری ھێرشی مووشەکی کراوەتە سەر  بنکەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ، بەو پێیەی رۆڵی ھەبووە لە پشتیوانیکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی باکوری رۆژئاوای وڵات.

دووپاتیشیکردەوە، ھێرشەکان بۆ سەر بنکە و بارەگای حزبە نەیارەکانی ئێران لە ھەرێمی کوردستان بە بەھێزی بەردەوام دەبێت تاکو کۆتایی بەھەڕەشەکانیان دێت و لە چەکدادەماڵرێن.