روسیا داوا لە تورکیا دەکات دۆسیەی کوردانی رۆژئاوا بە ئاشتییانە چارەسەربکات

22/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

روسیا داوا لە تورکیا دەکات ھێزی سەربازی زۆر لە سوریا بەکارنەھێنێت و دۆسیەی کورد بە ئاشتییانە چارەسەربکات.

"ئەلکساندەر لاڤرنتییڤ" نێردەی روسیا لە سوریا رایگەیاند، مۆسکۆ پێی باشە تورکیا خۆی لە بەکارھێنانی ھێزی سەربازی زۆر لە سوریا بەدووربگرێت و دۆسیەی کوردانی رۆژئاوای کوردستانیش بەشێوەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت. 
وتیشی، مۆسکۆ لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی کاردەکات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارە و چەندین مانگە کاردەکەن بۆ رێگریکردن لە ھەر ئۆپراسیۆنێکی زەمینی تورکیا دژی سوریا.

لێدوانەکەی روسیا دوای ئەوە ھات کە "سولەیمان سوەیلۆ" وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بە چەند ھاوەنێک ھێرشکراوەتە سەر سنورەکانیان لە ھەرێمی غازی عەنتاب و بەھۆیەوە سێ کەس کوژران و ٦ی تریش برینداربوون، لایەنە کوردییەکانیشیان تۆمەتبارکرد بەو ھێرشە.