دوای لێدوانێکی وەزیری وزەی سعودیە نرخی نەوتی خاو ٣% بەرزبویەوە

21/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا دوای لێدوانێکی وەزیری وزەی سعودیە بەڕێژەی ٣% بەرزبوویەوە، دوای ئەوەی ڕەتیدەکاتەوە ئۆپێک پڵەس تاوتوێی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت بکات شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان: بڕینی ئێستای دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لەلایەن “ئۆپێک +”ەوە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت


شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعودیە "بە توندی" ئەو ھەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن لە ئێستادا شانشینی سعودیە لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی دیکەی ئۆپێک پڵەس تاوتوێی زیادکردنی بەرھەمھێنانی ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەکات. 

ھاوکات، ئاژانسی ڕۆژنامەوانی سعودیە (SPA) بڵاویکردۆتەوە، کە " ئۆپێک پڵەس پێش کۆبوونەوەکانی ھیچ بڕیارێک تاوتوێ ناکات".

لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ٨٦ دۆلار و ٥٥ سەنت بەرزبوویەوە، دوای ئەوەی دوو سەعات لەمەوبەر بۆ نزیکەی ٨٢ دۆلار و ٣ سەنت بەڕێژەی ٥% دابەزی.

ھەروەھا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بۆ ٧٩ دۆلارو ٥٠ سەنت بەرزبوویەوە، دوای ئەوەی دوو سەعات لەمەوبەر بۆ نزیکەی  ٧٥ دۆلارو ٤٢ سەنت بەڕێژەی ٥.٤%دابەزی.

لە ئەنجامی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، کە تێیدا ڕایگەیاند ھاوپەیمانی "ئۆپێک پڵەس" بیر لە زیادکردنی بەرھەمھێنانی ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەکاتەوە ، پێش قەدەغەکردنی پلان بۆ داڕێژراوی ئەوروپا بۆ کڕینی نەوتی ڕووسیا لە ٥ی کانوونی دووەمدا.

سەڕەرای بەرزبوونەوەی رێژەی ٣% نرخی نەوتی خاو، ھێشتا بەراورد بە دوێنێ لەسەدا ٠.٦٠%  دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.