وەزیری پێشووی بارزگانی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

21/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عەلا ئەحمەد جبوری وەزیری پێشووی بارزگانی دەرکرد.

دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ لە بەغداد یاداشتێکی ئاراستەی ئەندامانی کۆنترۆڵی دادوەری و ھێزەکانی پۆلیس کردو فەرمانی کرد،  بە پێی بڕگەکانی ماددەی ١٦٠ برگەی دوو،ساڵی ١٩٨٣، عەلا ئەحمەد حەسەن عوبێد جبوری وەزیری پێشووی بارزگانی دەستگیر بکەن و رووبەرووی دادگای بکەنەوە لەبەرئەوەی لەلایەن نوسینگەی  لێکۆڵەری دادی تایبەتمەندبە دۆسیەکانی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی سکاڵای لە سەر تۆمارکراوە.