سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کوەیت دەکات

21/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئوردنی کردوو رۆژی چوارشەممەش دەگاتە کوەیت، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت ئامانجی سەرەکی سەردانەکانی سودانی، گەڕاندنەوەی پارە براوەکانە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدوای دەستبەکاربوونی یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجامداو سەردانی ئوردنی کردو دوای کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ عەبدوڵای دووەم پاشای ئوردن گەڕایەوە بەغداد، بڕیاریشە رۆژی چوارشەممە سەردانی کوەیت بکات.

سەبارەت بە سەردانەکانی سودانی بۆ وڵاتانی دراوسێ،  محەمەد سەعدون پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دۆسیەی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی پارە براوەکان ئامانجی سەرەکی سەردانەکانی سودانییە بۆ دەرەوە.

وتیشی، گرنگترین ئەو چاکسازییانەی حکومەت دەیەوێت بیگەیەنێتە ئەنجام  بریتییە لە دۆسیەی ئاشکراکردنی گەندەڵییەکان و لە داھاتوشدا سەرۆک وەزیران سەردانی وڵاتانی تری جیھان دەکات.