ئەردۆغان ھەڕەشەی ھێرشی زەمینی بۆ سەر ھەرێم و رۆژئاوای کوردستان دەکات

21/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڕەشەی ئەنجامدانی ھێرشی زەمینی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت، بۆ ھێرشکردن مۆڵەت لە کەس وەرناگرن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای گەڕانەوەی لە قەتەر کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند، ھێرشەکانی رۆژی یەکشەممە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی ئەنجامنەدراوە،کاتێک دەڵێن شەوێک لەپڕدا دێن، لەخۆڕا واناڵێن، ھەر کە کاتی ھات ئەو ھەنگاوانە دەگیرێنەبەر. 

ئەردۆغان راشیگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان پلانی ھێرشی زۆر دادەڕێژرێت و مەترسی بۆ سەر تورکیا دروستدەکرێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڕەشەی کرد و وتی، ھێرشەکانی تورکیا تەنھا ئاسمانی نابێت. وتیشی، دامەزراوەکانی ئەمنیی تورکیا بە مۆڵەت کارناکەن، ئەوان بڕیار دەدەن و ھەنگاو دەنێن، پێویستە لە مەودوا ئەمریکاش بیانناسێت.