ئەمریکا ئیدانەی بۆردومانەکەی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ئیدانەی بۆردومانە مووشەکی و درۆنییەکەی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، سەقامگیری عێراق و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ژیانی ھاووڵاتیان دەخاتە مەترسیییەوە.
ژەنەراڵ "مایکل ئیریک کوریلا" فەرماندەیی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدانەی بۆردومانە ھەڕەمەکی و نایاساییەکانی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەکەن، کە سەقامگیری عێراق و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە، کە بەئەستەم ئەو سەقامگیرییە بەدەستھاتووە.
راشیگەیاند، ئەو بۆردومانانە ژیانی مەدەنییەکان دەخاتە مەترسییەوە و پێشێلکارییە بۆ سەر سەروەری عێراق.
|