وەزیری دەرەوەی تورکیا: ھێرشەکانمان لە عێراق و سوریا رانەوەستاون

18/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، ھێرشەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا رانەوەستاون و بەردەوام دەبن.

مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ھێرش و ئۆپراسیۆنەکان"ی تورکیا لە عێراق و سوریا رانەوەستاون.

وتیشی، "ھێرش و ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان"ی وڵاتەکەی لە رۆژھەڵاتی سوریا و باکووری عێراق بەردەوام دەبن.

ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە، رۆژی ١٦ی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی لووتکەی ساڵانەی جی ٢٠، ھەڕەشەی ئەنجامدانی لەشکرکێشییەکی نوێی لە رۆژئاوای کوردستان کرد و رایگەیاند، بۆ ئەنجامدانی "ئۆپراسیۆنی سەربازیی" ئەوەی پێویست بێت دەیکەن.